عێراق ده‌بێته‌ خاوه‌ن سیستەمی به‌رگریى

عیراق

20/09/2023‌ 3623 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای گرنگیدانی بەسیستەمی موشەکی بەرگریی ئاسمانی SAMP/Tی فەڕەنسیی-ئیتاڵی، عێراق گرێبەستی ڕادارێکی بەرگریی ئاسمانیی فەرەنسی لەگەڵ کۆمپانیای Thalesی فەرەنسییدا دەکات بەبەهای 600 ملیۆن یۆرۆ، کە پێکهاتوە لەڕاداری Ground Master 400.


بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی فەرەنسا، ئێستا حکومەتی عێراق ئامادەکاریی دەکات بۆ واژۆکردنی گرێبەستێک بەبەهای نزیکەی 600 ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینی سیستەمی C4I، کە بەڕاداری بەرگریی ئاسمانیی مەودای مامناوەندی GM200 تەیارکراوە، دانوستانەکان تەواوبون‌و ئەنجومەنی وەزیران‌و پەرلەمانی عێراقیش ڕەزامەندییان لەسەر کڕینەکە دەربڕیوە.

هەروەک، دەوترێت بەغدا لەنزیکەوە گرنگیی بەسیستەمی بەرگریی ئاسمانیی موشەکیی SAMP/T دەدات، کە لەلایەن کۆمپانیای EUROSAM (MBDA/Thales)ی فەرەنسی/ئیتاڵییەوە بەرهەمدەهێنرێت.

SAMP/T بۆ دەستەبەرکردنی بەرگریی زەوینیی ناوچەکە لەبەرامبەر هەڕەشە ئاسمانییە ئاساییەکانی وەک فڕۆکە یان موشەکی کروز دیزاینکراوە، هەروەک توانای دژە موشەکی بالیستیکی هەیەو بڕیاریشە بەغدا لەساڵی 2024 گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیاکەدا واژۆبکات.