شارپرێس:
بهرپرسێكى باڵاى حكومهتى ههرێم ئاشكرایدهكات، ههولێرو تاران لێکتێگەیشتنیان ھەیە بۆ پاراستنی سنورهكانی نێوانیان، دهشڵێت، "شەش مانگە ھیچ ھێرشێکو کردەوەیەک دژی ئێران ئەنجامنەدراوە لەناو خاکی ھەرێمهوه"، ڕاشیدهگهیهنێت، "لەدوای 19ى مانگەوە برادەرانی ئێران ڕازین بەڕێکارەکانی پاراستنی سنور لەلایەن ھەرێمی کوردستان".
عەبدوڵڵا ئاکرەیی بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی ھەرێمو ئێران بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتوه، "ئێمە لەگەڵ ئێران گەیشتوینەتە ڕێککەوتن كه لەنێو خاکی ھەرێمهوه ھێرشی چەکداریی ناکرێتەسەر ئێران، یان بارەگای فەرمیی لەسەر سنوری نێوان ھەرێمو ئێران، ھەنگاوی باش نراون بەڵگەشمان ھەیە ماوەی شەش مانگە ھیچ کردەوەیەک دژی ئێران لەخاکی ھەرێمهوه نەکراوە، ئێرانیش خۆی ئەوە دەزانێت".
ئاكرهیی ئهوهشى ڕاگهیاندوه، "ئێستا لێکتێگەیشتن ھەیەو ئێرانیش ڕەزامەندە لەسەر ئەو ھەنگاوانەی نراون، ئێمەش ڕێگەنادەین ھیچ کەسێک ببێتە مەترسی بۆسەر دراوسێکانی ھەرێم ھەم بۆ تورکیاو ھەمیش بۆ ئێران".
جهختیشیكردۆتهوه، "ئەوەی لەتوانای ھەرێمی کوردستاندابێت لەڕوی ئەمنییەوە ئەنجامیدەدات بۆ پاراستنی سنورەکان، لەبەرئەوەی بازرگانیو ھاتوچۆی ھاوڵاتییانی ئێمە لەسەر سنورەکانە، ھێندەی منیش ئاگادارم لەدوای 19ى مانگەوە برادەرانی ئێران ڕازین بەڕێکارەکانی پاراستنی سنور لەلایەن ھەرێمی کوردستان".
