شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئاژانسێكى هه‌واڵى ڕوسى، محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كات، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق وتویه‌تى، "واده‌كه‌ى نادیاره‌و سه‌ردانه‌كه‌ش له‌چه‌ند مانگى داهاتودا ئه‌نجامده‌درێت".
ئاژانسی "نۆڤۆستی" ڕوسى لەزاری د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراقەوە ئاشكرایكردوه، "سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ ڕوسیا لەچەند مانگی داهاتودا ئەنجامدەدرێت‌و ئێستاش لەپرۆسەی ڕێکخستنی سەردانەکەداین".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه مانگی ڕابردوو، ئێلبروس کورتاشێڤ باڵیۆزی ڕوسیا لەبەغدا ڕایگەیاندبوو، سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتنامه‌ى سەردانیکردنی ڕوسیای قبوڵکردوە، بەڵام وادەی سەردانەکەی دیارینەکراوە.
سەرۆکی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی ڕوسیا ئاماژەی بەوەداوه، سەردانێکی لەو شێوەیە دەبێتە دەرفەتێک بۆ تاووتوێکردنی ئەو بابەتانەی کە جێگەی نیگەرانی سەرکردایەتی هەردوو وڵاتن، لەوانە بابەتی سیاسی‌و ئابوریی نێوانیان.