شارپرێس:
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەگوێرهى ڕانکینی دامەزراوەی سیماگۆ بۆ ساڵی (2023)، کە لەسەر بنەماکانی (توێژینەوە، نوێکارییو داهێنانو کاری پێکەوەیی) ئەنجامدراوە، زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمو پلەی چوارەمی سەر ئاستی زانکۆکانی عێراقی بەدەستهێناوەو "وەک هەمیشە پێشەنگە".
سهرۆكایهتى زانكۆى سلێمانى لهكۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانیدا كه پهیامنێرى شارپرێس ئامادهیبوو ڕایگهیاند، "هەر بەگوێرهى ڕانکینەکەی سیماگۆ، زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق پێشەنگە، بەجۆرێک لەبواری پزیشکی گشتیو ئەندازیاریی یەکەمی عێراقەو لەبواری کیمیاو پزیشکی ددانیش دوەمی وڵاتەکەیەو لەبواری زانستیش سێیەمە، ئەمە جگەلەوەی لەبواری پزیشکی ڤێتێرنەری لهپلهى 12مینى عێراقدایه".
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ڕایگهیاند، "بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەمامۆستایانو ستافی ئەکادیمیو خوێندکارانو فەرمانبەران دهكهینو بەڵێندەدهین بەهەوڵی هەموان (زانکۆی دایک) بەرەو پێشەنگتر بەرینو ناوی لەجیهاندا بدرەوشێتەوەو گرێدراوی کۆمەڵگەی ناوخۆییش بێت".
زانکۆی سلێمانی لهساڵى 1968 بەشێوەیەکی زانستیو ئەکادیمی دامەزراوە، بهڵام ڕژێمى بهعس لەساڵی خوێندنی 1981 بۆ 1982 بڕیاری گواستنەوەی زانکۆی سلێمانیدا بۆ شاری ھەولێرو ناوەکەشی گۆڕی بۆ زانکۆی سەڵاحەدین.