​ ئاماژەكانی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە چین؟

تەندروستی

21/09/2023‌ 1821 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

پسپۆڕێکی تەندرووستیی گرنگترین نیشانە جەستەییەکانی ئاشکرا کردووە کە ئاماژەن بۆ ئەوەی جەستەی مرۆڤ بەرەو نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو دەڕوات.

ڕاف مەلیک پسپۆڕی تەندرووستیی ڕایگەیاندووە، جەستەی مرۆڤ چەند نیشانەیەکی بەرگریی ئەنسۆلین درووست دەکات، پێش ئەوەی بگۆڕێت بۆ نەخۆشیی شەکرە، بەرگریی ئەنسۆلین واتە حاڵەتێکی کلینیکی کە تیایدا ئەنسۆلین ( ئەو هۆرمۆنەیە کە لە لایەن ڕژێنی پەنکریاسەوە دەردرێت) بەشێوەیەکی پێیوست کار ناکات بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن لە جەستەدا.

بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی، ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەیە کە لەسەر جەستەی مرۆڤ دەردەکەون کە ئاماژەن بەوەی جەستە بەرەو تووشبوونی نەخۆشیی شەکرە دەڕوات:

    دەرکەوتنی درز لە پشتی مل و زیادەگۆشت و پەڵە لەسەر پێست.

   ڕەشداگەڕانی پێستی پەنجەکان، جگە لە ئاوسانی پێیەکان، زیادبوونی کێشی مل و شلبوونەوەی قۆڵەکان و ڕەقبوونی چەوریی ورگ.

   هەندێک نیشانەی تر لەسەر پێست دەردەکەون، وەک دەرکەوتنی پەڵەی زەرد، سوور، یان قاوەیی لەسەر پێست، ڕەقبوون و ئەستووربوونی پێست، دەرکەوتنی زیپکە و پەڵەی خوراو هەندێکجار دەرکەوتنی زیپکەی بچووک ، پێستی وشک و توێکڵدار، یان دەردراوی رەنگ سپی.


   هەروەپێست هەندێک برینی کراوەی لەسەر دەردەکەوێت، جگە لە دەرکەوتنی پەڵەیەک کە پێی دەوترێت نەخۆشی پێستی شەکرە و بەزۆری لەسەر قاچەکان دروست دەبێت، لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا لەسەر قۆڵ، ڕان، جەستە، یان ناوچەکانی تری لەش دەردەکەون، جگە لەدەرکەوتنی قیچکەی بچووکی سوور و زەرد لەگەڵ وشکبوونەوەی توندی پێست و خورانی.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی