گووگڵ ڕکابەرێکی بەهێزتری " جی پی تی چات" بەرهەمدەهێنێت

هەمەڕەنگ

22/09/2023‌ 875 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

کۆمپانیای گووگڵی بواری تەکنەلۆژیای ئەمریکی نیازی هەیە پەرە بەپلاتفۆڕمێکی زیرەکی دەستکردی درووستکەر بدات کە پێنج ئەوەندەی نوێترین وەشانی پلاتفۆرمی زیرەکیی دەستکردی درووستکەریChatGPT4 بەهێز دەبێت.

بەگوێرەی کۆمپانیای "Semi Analysis"ی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە نیمچە گەیەنەرەکان، پێشبینی دەکرێت هێزی پلاتفۆرمی زیرەکی دەستکردی درووستکەری گووگڵ تا کۆتایی ساڵی داهاتوو بگاتە20 هێندەی هێزی چاتیGPT4.

لەڕاپۆرتێکدا کە لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا لەلایەن “سێمی ئەنالیسیس”ەوە سەبارەت بە چالاکییەکانی کۆمپانیای گووگڵ لە بواری زیرەکیی دەستکرد بڵاویکردەوە، وتویەتی: “ئەو زەبەلاحە خەوتووە بەئاگا هاتۆتەوە”، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ کۆمپانیا زەبەلاحە ئەمریکییەکە سەرەتا گۆڕەپانەکەی بۆ کۆمپانیا نوێیەکانی ڕکابەری بەجێهێشتووە وەکوOpen AI و MedGourney.

هەروەک، سەنتەری توێژینەوەی سەلامەتی زیرەکی دەستکرد " Center for AI Safety" ڕایگەیاند: هەرچەندە ئۆپن ئەی کە گەشەپێدەری پلاتفۆرمی چاتیGPT لە بواری زیرەکی دەستکرد لە ئێستادا بە "چەند ساڵێک" لە پێش گووگڵەوەیە، بەڵام گووگڵ وەبەرهێنانەکانی لەوبوارەدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات بۆ قەرەبووکردنەوەی دواکەوتنەکەی.

سەنتەرەکە پێی وایە کە گووگڵ دەتوانێت بە خێرایی خەرجییەکانی زیاد بکات بۆ بەدەستهێنانی باڵادەستیی لە بواری زیرەکی دەستکرد بەهۆی توانا داراییە زەبەلاحەکانییەوە.

لە هەمان کاتدا بڵاوبوونەوەی خێرای مۆدێلی زمانە گەورەکان و زیرەکیی دەستکردی درووستکەر لە کۆتاییەکانی ساڵی2022ەوە ترسی زۆری دروستکردووە، بەشێوەیەک بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لە زۆر بواردا ببێتە مەترسیی لەسەر مرۆڤایەتیی.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە