شارپرێس:
وەزیری بەرگریی تورکیا مهرجهكانى كشانهوهى لهخاكى سوریادا ئاشكراكردو ڕاشیدهگهیهنێت، دهبێت حكومهتێكى نوێ لهسوریا دهستبهكاربێت، دهشڵێت، "تورکیا هێزەکانی لەخاکی سوریا ناکشێنێتەوە تا ژینگەیەکی ئارام لەو ناوچانەدا دروستنەکرێت".
یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "میللیەت"ی تورکی ڕایگەیاندوە، "لەم قۆناغەدا کە نزیکەی 4 ملیۆن سوری لەوڵاتەکەماندا هەنو مەترسی ئەوە هەیە 5 ملیۆن سوری دیکە لەئیدلب لەهەر ساتێکدا ببنە پەنابەر لەتورکیا، کەواتە چۆن دەتوانین بەبێ دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەت لەو ناوچەیە دەربچین؟".
هەروەک دەڵێت، "لەو ناوچانەی سوپای تورکیای لێیە پێش کشانەوە دەبێت کەشێکی سەلامەت دروستبکرێت، دەستورێکی نوێ بنوسرێتەوەو هەڵبژاردنێکی ئازاد بەڕێوەبچێت، هەروەک بەپێی ئەوە حکومەتێک دروستبکرێت کە هەمولایەنەکان تێیدا بەشداربن، ئەوکات ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە لهو ناوچانە دەردەچین".
تورکیا لەساڵی 2016وە لەڕێگهی سێ ئۆپەراسیۆنی سەربازییو بەهاوکاریی گروپە چەکدارییە سورییو توندڕهوهكان بەشێک لەناوچەکانی باکوری سوریاو ڕۆژئاوای کوردستانی داگیرکردوە، ئهمه جگەلەوەی بەردەوام هەڕەشەی داگیرکردنی ناوچەکانی دیكهى ڕۆژئاوای کوردستانیش دەکات.
