شارپرێس:
ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی عەرەبی ڕاپۆرتێكى لهبارهى هێرشهكهى سهر هێزهكانى دژهتیرۆر لهسلێمانى بڵاوكردۆتهوهو ڕایدهگهیهنێت، "عێراق ئامادەنییە لەسەر هێرشە درۆنییەکەی فرۆِكهخانهى عەربەت پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا گرژ بکات".
ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی عەرەبی ڕاپۆرتێکی بەناونیشانی “ئایا بۆردومانی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە هیچ لێکەوتەیەکی دەبێت” بڵاوکردۆتەوەو تێیدا باسی لەوەکردوە؛ بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی “عەرەبەت” لەشاری سلێمانیو دەوروبەری بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا، درێژەپێدەری زنجیرەیەک هێرش بوو کە ئەندامانی “پارتی کرێکارانی کوردستان”یان لەهەرێمی کوردستان یان ئەوانەی لێیانەوە نزیکن کردۆتە ئامانج، سەرەڕای ئیدانەکردنو هەڵوێستی بەغدا بۆ ڕەتکردنەوەی هێرشەکانی تورکیا هیچ كاردانهوهیهكى توند نیشان نهدرا.
ڕۆژنامەکە نوسیویهتى، "پێدەچێت بەغدا ئامادەنەبێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەنكەرە سەبارەت بەم بابەتە بەرەو گرژیی بەرێت، بەتایبەتی کە بەقۆناغێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت کە خۆی لەوەستانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەبینێتەوە، ئەوە جگە لەکێشەکانی ئاوو پارتی کرێکارانی کوردستان، کە بۆتە هۆی دواخستنی سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەغدا کە بڕیاربوو سەرەتای مانگی ئەیلولی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت، بەڵام تا کاتێکی نادیار دواخراوە، جگە لەبونی بەرژەوەندیی هاوبەش کە خۆی لەدروستکردنی "ڕێگهی گەشەپێدان" دەبینێتەوە کە پلانی بۆ دانراوە بەخاکی تورکیادا تێپەڕێت".
بەشێک لەچاودێران بەڕۆژنامەکەیان وتوه، هاوکاریی ئەمنیی نێوان عێراقو تورکیا لەباریدا هەیە کێشەی پارتی کرێکارانی کوردستان چارەسەربکات کە ئەندامەکانی لەشنگالو سلێمانی بڵاوبونەتەوەو بوونەتە هاوپەیمانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کە دیدگایەکی ئەمنییو هەواڵگریی جیاوازی لەدەسەڵادارانی هەولێر هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دژیەکییو ململانێی کورد لێکتێگەیشتنی نێوان بەغداو ئەنکەرەی قورس کردوە.
چەند سەرچاوەیەکیش بەڕۆژنامەی ئیندپێندنتیان ڕاگەیاندوە، لەهەرێمی کوردستان کەسانێک هەن هاوکاریی تورکەکان دەکەنو زانیارییان سەبارەت بەجوڵەی ئەندامانی پەکەکە پێدەدەن پێشئەوەی تورکیا هێرشەکانی لەڕێگهی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامبدات، هەربۆیە گەیشتن بەڕێککەوتنێکی ئەمنیی عێراقی-تورکی کارێکی قورس دەبێت.
