شارپرێس:
بەگوێرەی پێگەی "دیفێنس نیوز"ی تایبەتمەند بەهەواڵە سەربازییەکان، عێراقو چین لەواژۆکردنی گرێبەستێکی سەربازیی بۆ فڕۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چینی جۆری CH-5ی نزیکبونەتەوەو وەزارەتی بەرگریی عێراقیش دهڵێت، "دوای تەواوبونی ڕاهێنانەکان لەسەر بەکارهێنانی ئەو فڕۆکەیە، بەفەرمی گرێبەستەکە واژۆدەکەن".
پێگەکە وێنەی بروانامەی کارمەندانی سەربازییی عێراقی نیشانداوە کە خولی ڕاهێنانی تیۆرییو پراکتیکیو فڕینیان لەسەر کارپێکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕییو هێرشبەریی چینی کاههۆنگ-5 (CH-5) تەواوکردوە.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیCH-5 فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیی چاودێرییو هێرشبەرییەو نوێترینو گەورەترین مۆدێلی زنجیرەی دڕۆنی CHیە، توانای ئەلیکترۆنییو موشەکیی پێشکەوتوی هەیەو توانای فڕینی 6500 کیلۆمەترە، فڕۆکەکە چەندینجۆر چەک بەکاردەهێنێت، وەک موشەکو بۆمب، لەوانە موشەکی AR-1، AR-2، بۆمبی زیرەکی FT-7، بۆمبی زیرەکی FT-9
ئەوەش هاتوە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیCH-5 توانای هەڵگرتنی چەکی بەهێزو هەمەچەشنیان هەیەو دەتوانن بەوردبینییەکی بەرز ئامانجە زەمینییەکان لەناوببەن.