شارپرێس:
وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، بڕى 250 ملیار دینار له‌به‌غداوه بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران گه‌یشتۆته هه‌رێم.
وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تى هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردوه، کەمێک لەمەوبەر بڕی 250 ملیار دینار لەڕێگه‌ی بانکی ڕافیدەینەوە خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".
لاى خۆیشیه‌وه شێروان دوبەردانی ئەندامی په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ یان سبەی بانکی TBI، 200 ملیار‌و بانکی ڕەشید 250 ملیار دەخەنەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی کە کۆی گشتی پارەکە دەکاتە 700 ملیار دینار.
لەبارەی دابەشکردنی موچە سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی بۆ میدیاى نزیك له‌پارتى ئاشكرایكردوه، پاش کەمێکی دیکە لەوەزارەتی دارایی کۆدەبنەوە، بۆ چۆنێتی دابەشکردنی موچەو ڕاگەیاندنی خشتەی موچە لەنزیکترین کاتدا.
چوارشەممه‌ى ڕابردوش ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وەزارەتی دارایی ڕاسپارد لەگەڵ گەیشتنی یەكەم گوژمەى پاره له‌به‌غداوه بۆ هەرێم، دەست بەدابەشكردنی موچە بكەن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه بڕى قه‌رزه‌كه‌ى به‌غدا به‌هه‌رێمى كوردستان 700 ملیاره، شه‌وى ڕابردوش سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بانكى ناوه‌ندى عێراقه‌وه ئاشكرایكردبوو، ناردنى ته‌واوى پاره‌كه‌ى به‌غدا بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كه 700 ملیاره سێ ڕۆژى پێده‌چێت.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، ئه‌گه‌ر ناردنى ته‌واوى پاره‌كه سێ ڕۆژى پێ بچێت، ئه‌وا ئه‌گه‌رى دواكه‌وتن یان خاو دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت‌و وه‌ك ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یه‌نرا له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا موچه دابه‌شده‌كرێت زیاترى پێده‌چێت.