شارپرێس
بانکى ناوەندى عێراق بڕى ١٩٤ ملیۆن و ٩٣٣ هەزار و ٢١٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە،
کە شەش ملیۆن دۆلاری بە شێوەى کاش و ١٨٧ ملیۆن دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٩٤ ملیۆن
و ٩٣٣ هەزار و ٢١٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٦ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى کاش فرۆشراوە
و ١٨٧ ملیۆن و ٩٨٣ هەزار و ٢١٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ماوەى چەند ڕۆژێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى
کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا
١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٣ هەزار و ١٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى
هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.