دادگای فیدراڵی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی هەڵوەشاندەوە

کوردستان

24/09/2023‌ 1903 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

لەسەر سکاڵای ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد دادگای فیدراڵی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی هەڵوەشاندەوەو دەبێ مووچەی پێنج ساڵیش بگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

 

سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق بە شارپرێسی ڕاگەیاند، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد بڕیارەکەی دەرکردووە و بەپێی بڕیارەکە، دەبێت ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان مووچەی پێنج ساڵیش بگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٤ەوە هەڵبژێردراون و لە ساڵی ٢٠١٨ەوە ماوەی یاساییان کۆتاییهاتووە.