شارپرێس:
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی په‌یامێكى به‌په‌له بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌دواى وه‌رگرتنى موچه‌كانمان ڕۆژى 1ى 10 خۆپیشاندان‌و گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زایی سه‌رتاسه‌رى ئه‌نجامده‌ده‌ین‌و جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندن".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى به‌په‌له‌دا كه له‌لایه‌ن (ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی)یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ئاراسته‌ى (مامۆستایان، فەرمانبەران، موچەخۆرانی مافخوراو) كراوه ئاماژه به‌وه‌كراوه، "وەک لای هەموان ئاشکرایە دەسەڵاتی تاڵانکاریی هەرێم ڕۆژ دوای ڕۆژ بێباکانەتر مامەڵە لەگەڵ گرفتەکانی موچەخۆران‌و هاوڵاتیاندا دەکات، بۆیە بەپێویستی دەزانین هەنگاوو ناڕەزەتیەکانمان توندتر‌و فراوانتر بکەین".
له‌و ڕوه‌شه‌وه هاتوه، "ڕۆژی یەکشەمە 1ى 10ى 2023 دوای وەرگرتنی موچەی وەزارەتی پەروەردە، دەکەین بەڕۆژی دوپاتکردنەوەی بایکۆت لەسەرجەم شار‌و شارۆچکەکان".
جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ، "خۆپیشاندان‌و گردبونەوەی بەرفراوان‌و دواتر کات‌و شوێنی خۆپیشاندان‌و گردبونەوەی سەرجەم شار‌و شارۆچکەکان دوای ڕاوێژ لەگەڵ گروپ‌و دەستە ناڕازییەکانی تر دیاریدەکەین".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، "بەمنزیکانە‌و بەهاوکاریی دەستەو گروپە ناڕازییەکانی تر‌و بەپشتیوانی‌و بەشداریی ئێوەی خەمخۆر گردبونەوەو ناڕەزایەتیەکان دەبەینە بەغدای پایتەختی عێراق‌و داوا لەحکومەتی عێراق دەکەین موچەو بژێوی هاوڵاتیانی هەرێم نەکاتە قوربانی گەندەڵی‌و ناشەفافیەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم‌و خۆیان واتە (حکومەتی عێراق) ڕاستەوخۆو لەڕێگەی کارتی بانکیەوە موچەی موچەخۆرانی هەرێم دابەشبکات".
له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێت، "چاوەڕوانی پشتیوانی‌و بەشداریی ئێوەی خەمخۆرو دڵسۆزین لەسەرجەم چالاکیاندا، دەست لەناودەست بەرەو هەنگاوی نوێی ناڕەزایەتیەکان".
