مەسرور بارزانی 30 كەس دادەمەزرێنێت

کوردستان

24/09/2023‌ 2556 جار خوێندراوه‌ته‌وه


  شارپرێس:

بە فەرمانی مەسرور بارزانی، ٣٠كەس لەسەر میلاكی ھێزەكانی ٨٠ ی پێشمەرگە دادەمەزرێندرێن.

بەپێی نووسراوێك مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان فەرمانیكردووە بە دامەزراندنی 30 كەس لەسەر میلاكی یەكەی 80ی وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەوە لە كاتێكدایە ھەرێمی كوردستان بە قەیرانێكی گەورەدا تێدەپەڕێت و لە ساڵی ٢٠١٤ تا ئێستا بە فەرمی دامەزراندن ڕاگیراوە لە كەرتی شارستانیدا.

هەروەها زۆری ژمارەی فەرمانبەران و مووچەخۆریش لە هەرێمی كوردستان گرفتێگی دیكەی بۆ گفتووگۆكانی هەرێم و بەغداش دروستكردووە.