ئێران گروپێكى داعش ده‌ستگیرده‌كات.. ناوى هه‌رێمی كوردستان ده‌هێندرێت

کوردستان

25/09/2023‌ 2337 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌ستگیركردنى گروپێكى تیرۆریستى داعش ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و گروپه‌ دەیانویست 30 جێگە لەتاران بتەقێننەوە"، ده‌شڵێت، "به‌شێك له‌وانه‌ له‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ هاتبون".


به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى وەزارەتی ئیتڵاعاتى ئێران ئاماژه‌ به‌ده‌ستگیركردنى گروپێكی تیرۆریستى داعش كراوه‌ كە پلانی مەترسیدارو زۆر ئاڵۆزیان دانابوو.

ئیتڵاعاتى ئێران ئاشكرایكردوه‌، "ئه‌و گروپه‌ پلانیان دانابوو بۆ تەقاندنەوەی 30 جێگەی گرنگ لەناو تاراندا".

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "ئەوكەسانەی دەستگیركراون لە(سوریا، پاكستان، ئەفغانستان، هەرێمی كوردستان)ەوە هاتبون‌و لەباكوری ئێران‌و پاڕێزگای ئەلبورز دەستگیركراون".