کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی هەرێممان تەواوکردوە

کوردستان

25/09/2023‌ 1308 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگه‌یاند، سەرجەم ئامادەکارییەکانیان تەواوکردوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای ساڵی داهاتودا.


عیماد جەمیل وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، "کۆمسیۆنی باڵا لەڕێگه‌ی دیاریکردنی خشتەی پڕۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەهەرێمی کوردستان ئامادەکارییەکانی پڕۆسەکەی تەواوکردوە، جگە لەوەش ڕاگەیاندنێکی لەسەر ئەم خشتەیە دەبێت".
هەروەک وتویەتی، "بابەتی سەرەکیی کارکردنیان بریتیی بوە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لەپارێزگاکانی هەرێم کە ڕێژەی نوێکردنەوەش زیادیکردوە، بەشێوەیەک پارێزگای هەولێر لەڕوی تەواوکردنەوە پلەی یەکەم‌و سلێمانی بەپلەی دوەم‌و دهۆک بەپلەی سێیەم بوە".

ده‌شڵێت، "لەنێوان کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان‌و حکومەتی هەرێم ڕێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی دیاریکراودا ئەنجامبدرێت کە 25ی شوباتی 2024یە".