شارپرێس:
ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حکومەت لەکارەکانیان دوردەخرێنەوەو سه‌ركرده‌یه‌كى ڕه‌وتى حیكمه-ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌وانه دورده‌خرێنه‌وه كه متمانه پێكراونین".
فەھد جبوری سەرکردە لەڕەوتی حیکمە بەسەرۆکایەتی عەمار حەکیم ڕایگەیاند، "ئەو گۆڕانکارییانەی سودانی دەیکات چەندین لێپرسراوی حکومەتەکەی دەگرێتەوە، چونکە بەشێکیان سەرکەوتوو نەبونو پێشتر تاقیکراونەتەوە".
ده‌شڵێت، "بەگوێره‌ى دیوانی چاودێری دارایی، ئەو لێپرسراوانەى دورده‌خرێنه‌وه متمانەپێکراونینو ناکرێت پارەی زۆر لەژێر دەستی ئەوکەسانەدا بێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیاریداوه گۆڕانكاریی له‌ژماره‌یه‌كى زۆر به‌رپرسى حكومیدا بكات‌و چه‌ندین به‌رپرسى "گه‌نده‌ڵ" له‌كاره‌كانیان دوربخاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش ڕه‌زامه‌ندیى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كانى وه‌رگرتوه.