شارپرێس:
ڕۆژنامهى سهباحى فهرمى حكومهتى عێراق ئاشكرایكردوه، لیژنەی دارایی پهرلهمانى عێراق، نوێنەرانی هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمو بەغدا بانگهێشتدەكاتو ئەو پارانە پاكتاو دەكرێن لەمساڵدا ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە.
بهگوێرهى ڕۆژنامهكه، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میوانداریی نوێنەرانی هەردوو وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمو حكومەتی فیدڕاڵی دەكات بۆ بارەگای لیژنەكە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەو پارانەی لەم مانگانەی دوایی ئەمساڵدا، ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە.
لهوبارهیهوه سەعد توبی ئەندامی لیژنەكە وتویهتى، "پاكتاوەكە بەحسابكردنی ئەو بڕە پارەیە دەكرێت كە ڕادەستی هەرێمی كوردستان كراوە، لەماوەی شەش بۆ هەشت مانگی ڕابردوداو لەپشكی هەرێم دەبڕدرێت بەجۆرێك هیچ لایەنێك هەستنەكات مافی خوراوە".