نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووەوە

ئابوری

25/09/2023‌ 582 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووەوە.

بەگوێرەی دوایین نرخەکانی بازاڕی جیهانیی نەوت، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 93 دۆلار و 68 سەنت، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 90 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ قەدەغەکردنی هەناردەی بەرهەمە نەوتییەکان لەلایەن ڕوسیاوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێش هەفتەی ڕابردوو، بۆماوەی مانگێک نرخەکانی نەوت بەڕێژەی %10 بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینی.