شارپرێس:
بەگوێرەی دوایین ڕاپرسییەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشوی ئەمریکاو دیارترین کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەو وڵاتە لەساڵی 2024، پێش جۆ بایدنی سەرۆکی ئێستای ئەمریکاو کاندیدی دیموکراتەکان دەکەوێتەوە.
لهو ڕاپرسییەی کە تۆڕی ئەی بی سیو ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئەنجامیانداوە، ڕازیبونی دەنگدەرانی ئەمریکا لەمامەڵەکردنی ئیدارەی بایدن لەگەڵ دۆسیەی ئابورییو کۆچبەران لەنزمترین ئاستیدایە.
بەگوێرهى هەواڵێکی کەناڵی ABC، "زۆربەی بەشداربوان پێیانوایە کە بارودۆخیان لەسەردەمی سەرۆکایەتی بایدن خراپتر بوەو سێ لەسەر چواریان دەڵێن سەرۆکی ئێستا تەمەنی زۆرە، ئەمەش ڕێگەی پێنادات خولێکی دیکە سەرۆک بێت".
لەئەنجامێکی سەرسوڕهێنەردا، ڕاپرسییەکە دەریخستوە کە ترەمپ بە 10 خاڵی تەواو لەپێش بایدنەوەیە، چونکە پێدەچێت هەردوو کاندیدەکە لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە لەمانگی تشرینی دوەمی 2024 بەڕێوەدەچێت، ڕکابەریی یەکتری بکەن.
بەگوێرهى ڕاپرسییەکە دەڵێت، "44%ی ئەمریکییەکان دەڵێن لەسەردەمی سەرۆکایەتی بایدندا لەڕوی داراییەوە دۆخیان خراپتر بوە، ئەمەش گەورەترین ڕێژەیە کە لەساڵی 1986وە هەر سەرۆکێک بەدەستیهێنابێت، هەروەک تەنها 37% پەسەندی ئەدای کارەکانی دەکەن، لەکاتێکدا 56% % پەسەندی ناکەن".
تۆڕی ئەی بی سی ئاماژەی بەوەشکردوە، "ڕێژەی ئەوکەسانەی کە دەڵێن بایدن تەمەنی زۆرەو ناتوانێت خولی دوەمی سەرۆکایەتیی بەدەستبهێنێت بۆ 74% بەرزبۆتەوە، هەروەک ئەوانەی دەڵێن ترەمپ تەمەنی زۆرە، لەم ڕاپرسییەدا بۆ 50%" بەرزبۆتەوە.
ئەوەش هاتوە، "62%ی دیموکراتەکانو سەربەخۆکان کە مەیلیان بەلای دیموکراتەکانەوەیە، پێیانوایە کە پارتەکە پێویستە کەسێکی تر جگە لەبایدن وەک کاندید بۆ هەڵبژاردنی ساڵی 2024 دەستنیشان بکات، ڕاپرسیکارانیش ناوی وەک کامالا هاریس، بێرنی ساندەرزو ڕۆبەرت ئێف کێنێدی جونیۆریان پێشنیازکردوە.
بەگوێرهى ڕاپرسییەکە، "ترەمپ پشتگیرییەکی زۆر فراوانتری لەناو پارتی کۆمارییەکاندا هەیە، چونکە 54%ی کۆمارییەکانو سەربەخۆکان کە مەیلیان بەلای کۆمارییەکاندایە پشتگیریی لەکاندیدبونی ترەمپ دەکەن، ئەمەش دیسانەوە هاوشێوەی ئەنجامەکانی پێشوە".
سەبارەت بەوەی لەکاتی هەڵبژاردنی داهاتوی مانگی تشرینی دوەمی 2024 دەنگ بەکێ دەدەن، ترەمپ 51%ی پشتیوانیی ئەوکەسانەی بەدەستهێناوە کە ڕاپرسییەکەیان لەگەڵدا کردوە، لەکاتێکدا بایدن 42%ی پشتیوانییەکانی بەدەستهێناوە.
