مه‌لا به‌ختیار به‌شداریی كۆنگره‌ى پێنجه‌مى یه‌كێتى ناكات

کوردستان

25/09/2023‌ 11876 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی ئاشکرایکرد، بەشداریی کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەی ناکات.

 
مەلا بەختیار لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا دەڵێت: لەناو یەكێتی ئاراستەیەكی چەپ دروستبووە، بڕوای بە وانەوەرگرتن لە رابردوو هەیە، ئاراستەیەكی دیكەش دروستبووە، كە بڕوای بەدیموكراسی نییە.

دەشڵێت "لەناو یەكێتیدا كێشەی زۆر بەچارەسەرنەكراوی ماونەتەوە، ئەوانەی پەرۆشی یەكێتین لە بازنەی بڕیار دوورخراونەتەوە و ئێمە هیچ دەسەڵاتێكمان نەبوو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان".

مەلا بەختیار دەشڵێت "ئەوەی ئێستا لەناو یەكێتیدا هەیە تەنها لە دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكاندا هەیە، بەو جۆرە چاودێری كادر و ئەندامەكانی خۆی بكات، بەتایبەت بۆ دەنگدان".

ئاشكراشیكرد "كاك لاهور ئەوانەی دیكە بەتەواوی دەخرێنە دەرەوەی یەكێتی، ئەوەش بڕیارێكی هەڵەیە، بەزۆر پاڵیان بە لاهور شێخ جەنگییەوە ناوە لەگەڵ ئەوانەی لەگەڵیدان لیست دروست بكەن و دروستیشی دەكەن".