شارپرێس:
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند " بارەگاکانی لایەنە دژبەرەکانی ئێران چۆڵکراون".
محەمەد شیاع سوودانی بە ڕۆژنامەی ( The National)ی وت "رێگا نادەین خاکی عێراق بۆ ھێرشکردنە سەر خاکی وڵاتانی دراوسێ بەکار بھێندرێت، چونکە ئەوە بەرپرسیارێتییەکی دەستوورییە، بارەگای لایەنە کوردییەکانی دژبەری ئێران چۆلکراون و ھێزەکانی عێراقی چاودێری سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن".
دەشڵێت، وەک حکوومەت خوازیاری ئەوەن کێشەکانیان بە دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ چارەسەر بکەن، "ئێمە توندوتیژی و ھەڕەشە رەت دەکەینەوە، دەتوانین وەڵام بدەینەوە بەڵام پێمان باشە ڕێگەچارەی دیپلۆماسی بگرینە بەر.