شارپرێس:
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ توركیا بۆردومانى سنورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕینى كرد‌و گوندى بۆكریسكان ئامانجه‌كه‌بوو، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان ئافره‌تێك گیانى له‌ده‌ستداوه‌و دوو كه‌سى دیكه‌ش بریندارن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراون، لەبۆردومانه‌كه‌ى نیوه‌ڕۆى ئەمڕۆی بناری قەندیل گوندی بۆکریسکان، ئافرەتێک گیانی لەدەستداوەو کچێک‌و هەنگەوانێکیش بریندارن.
شارپرێس زانیویه‌تى، "ئه‌و ئافرەته‌ى گیانی لەدەستداوە ناوی ئەستی محمەده‌و لەئێستادا تەرمەکەی لەپزیشکی دادی ڕانیەیە، هەنگەوانێکیش بەناوی (میرزا برایم)و كچێكیش بریندارن".