شارپرێس:
هێزه‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى مه‌نبج ڕایانگه‌یاند، هێرشێكى گروپه‌كانى سه‌ربه‌توركیایان له‌ده‌وروبه‌رى منبج تێكشاندوه.
ناوه‌ندى په‌یوه‌ندیه‌كانى هێزه‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى منبج ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتوه " لە چوارچێوەی ئەرکە ڕەوایەکانیان بۆ پاراستنی خەڵکی مەنبەج و ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە لەشکرکێشییەکان، هێزەکانمان لە ناوچە گوندنشینەکانی شاری مەنبەج هەنگاوێکی دیکەیان لە دژی چەتەکانی داگیرکەر گرتووەتەبەر ".
هه‌ر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتوه " لە ٢٥ی ئەیلول، کاتێک ئەو چەتانەی کە دەکەوێتە گوندی "ئەلسەیادە" لە لادێکانی منبج خۆیان ئامادە دەکرد بۆ هێرشکردنە سەر خاڵەکانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج و گوندەکانی منبج؛ جموجۆڵەکانیان لەلایەن شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبەجەوە چاودێری دەکرا، ئەوانیش وەڵامی چەتەکانیان دایەوە".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبەج به‌توندى وه‌ڵامى هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه.
ئ.ق