تورکیا کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان بۆردوماندەکات

کوردستان

05/10/2023‌ 6534 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى توركیا كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستانیان بۆردومانكردو ئاگرێكى گه‌وره‌ له‌سێ كێڵگه‌ى نه‌وت كه‌وته‌وه‌.



په‌یامنێرى شارپرێس له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایكرد، كه‌مێك لەمەوبەر حکومەتی تورکیا سێ کێڵگەی نەوتی لەکانتۆنی قامیشلۆ بۆردومانکرد.

بەگوێره‌ى ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێرمان کەوتوە، تورکیا کێڵگەی نەوتی ئەلقۆسی لەناحیەی چیل ئەکسەو وێستگەی گردەهۆڵ‌و وێستگەی زەریبە لەناحیەی تربەسپی بۆردومانكراون.

به‌گوێره‌ى ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى تایبه‌ت بۆ شارپرێس نێردراوه‌، لەئەنجامی هێرشەکاندا وێستگەکان ئاگریان تێبه‌ر بوه‌و ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وتۆته‌وه‌.



هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆردومانانه‌دا، تورکیا وێستگەی كاره‌باى لەقامیشلۆو عاموداى بۆردومانكردو ئاگریان تێبه‌ربوه‌.