شارپرێس
بەڕێوەبەرایەتى
تەندروستى هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، کە پێویستى زۆریان بە خوێنە و داوا لە هاوڵاتیان
دەکات هەڵمەتى خوێنبەخشین ئەنجامبدەن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتى
تەندروستى هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لەبەر پێویستی زۆرمان بەخوێن داوا لەدانیشتوانی
هەڵەبجە و دەورو بەری دەکەین سبەینێ هەڵمەتی خوێن بەخشینمان دەبێت بۆ نەخۆشانی
سالاسیما.
هەڵمەتەکەکاتژمێر نۆى بەیانى لە نەخۆشخانەی وەفا
دەبێت و تەندروستى هەڵەبجە داواى هاوکاری و بەدەمەوەهاتن لە هاوڵاتیان دەکات.