شارپرێس:
کۆمپانیای Dell تابلێتێکی نوێی خستە بازاڕەوە کە بۆ بەکارهێنانی قورسو گەرمای زۆر دیزاینکراوە.
کۆمپانیا ئەمریکییەکە ڕونیکردەوە کە ئامێرە نوێیەکەی Latitude 7030 Rugged Extreme پشتگیریی لەپۆلی پاراستنی IP65 دەکات، بەمەش پارێزگارییەکی باشی هەیە لەبەرامبەر تۆزو تەڕبون، بەرگەی پلەی گەرمی لە -29 بۆ +62 پلەی سەدیو کەوتنەخوارەوە لەبەرزی 1.2 مەترەوە دەگرێت.
ئامێرە نوێیەکە شاشەیەکی 10.1 ئینج لەخۆدەگرێت، ڕونییەکەی 1920 x 1200 پێکسڵە، لەکاتێکدا چڕی ڕوناکیەکەی 1000 نیتە.
ئامێرەکەدا پڕۆسێسەرێکی Intel Core i7-1260Uی هەیە، لەگەڵ ڕامی 32 گێگابایت w دیسکێکی SSD کە توانای 2 تێرابایت هەیە.
ئامێرەکە کۆمەڵێک تایبەتمەندیی ئەمنیی پێشکەشدەکات، لەوانە هەستەوەری پەنجەمۆرو کامێرای ژێر سور بۆ چونە ژورەوە بۆ ویندۆز لەڕێگەی ناسینەوەی دەموچاوەوە، ئەمە جگەلەوەی تایبەتمەندیی قفڵی بۆ کامێرای پێشەوەی هەیە.
دەتوانرێت ئامێرەکە بەشاشەی تاچ، قەڵەم، یان بەتراکپادی کیبۆرد کە بەئیختیاری بەردەستە کۆنتڕۆڵبکرێت، هەروەها دەتوانرێت شاشەکە بەکاربهێنرێت تەنانەت لەکاتی بەستنی دەستکێشیدا.
ئامێرە نوێکەی Dell ئەستووری 2.54 سمو کێشی 1 کیلۆگرامە، هەروەک پاترییەکی جێگیری هەیە کە توانای 36 وات کاتژمێرە، یان دوو پاتری لابراو بەتوانای 18 وات کاتژمێر، ئامێرەکە لەڕێگەی دەرچەی USB-C بارگاوی دەکرێتەوە.
تابلێتەکە پشتگیری لەوای فای 6E و بلوتوزی 5.2 دەکات، هەروەها مۆدێمێکی LTEی ئیختیاری هەیە.
و: ئاکۆ ئاڵی
