شارپرێس:
سەنتەری ئەڵمانی بۆ لێکۆڵینەوەی دڵو خوێنبەرەکان ڕایگەیاندوە، مردنی کتوپڕی دڵ مردنێکی سروشتییە بەهۆی هۆکارەکانی دڵەوە، ئەوانیش کەموکوڕی زگماکیی دڵ، نەخۆشی تاجی دڵ، سستبونی دڵ، نەخۆشییەکانی سەمامەی دڵ (وەک دابەزینی سەمامەی میتراڵ)، نەخۆشیی ماسولکەکانی دڵ (وەک هەوکردنی ماسولکەکانی دڵو ڕەقبونی ماسولکەکانی دڵ).
سەنتەرەکە ڕونیشیکردەوە، ئەوکەسانەی زۆرترین مەترسیی لەسەر مردنی کتوپڕی دڵیان هەیە کەسانی بەساڵاچون، ئاماژەی بەوەشکردوە، مردنی لەناکاوی دڵ لەگەنجانیشدا ڕودەدات، بەتایبەتی وەرزشوانانو ئەوکەسانەی کە مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنن.
سەنتەرەکە جەختیکردۆتەوە، پێیوستە بەخێرایی پەیوەندیی بەفریاکەوتنەوە بکرێت هەر لەگەڵ هەستکردن بەنیشانە ئاگادارکەرەوەکانی مردنی کتوپڕی دڵ کە بریتین لەلێدانی دڵ، ئازاری سنگ، سەرگێژخواردن، هەناسە تەنگی، لەدەستدانی هۆش بۆ ماوەیەکی کورتو بینینی تاریکی لەبەردەم چاودا.
و: ئاکۆ ئاڵی