Honor مۆبایلێکی هاوشێوەی ئایفۆن بەرهەمدەهێنێت

هەمەڕەنگ

18/11/2023‌ 609 جار خوێندراوه‌ته‌وه

کۆمپانیای Honor مۆبایلە نوێکەی ئاشکرا کرد کە  بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و کامێرای ئاستبەرز تەیارکراوە کە وایلێدەکات لەناو سەرجەم مۆبایلەکاندا باشترین بێت.
بەگوێرەی کۆمپانیا چینییەکە، مۆبایلی +Honor X50i توانایەکی وێنەگرتنی ناوازەی هەیە، ئەویش بەهۆی بەهۆی کامێرا سەرەکییەکەیەوە کە کوالێتییەکەی 108 مێگاپێکسڵە، هەروەک هاوێنەی وینەگرتنی گۆشەفراوان و سێنسەری دیاریکردنی قوڵایی وێنە.
ئەوەش هاتووە: مۆبایلەکە بەهۆی پڕۆسێسەریMediatek Dimensity 6080 و پڕۆسێسەری گرافیکیMali-G57 MC2 و رامی  12 گێگابایت و بیرگەی ناوەوەی 256/512 گێگابایت، کارایییەکی نایاب پێشکەش بە بەکارهێنەر دەکات.
هەرچی بۆدییەکەیەتی، تا ڕادەیەک هاوشێوەی دیزاینی مۆبایلە نوێیەکانی ئایفۆنە،ڕەهەندەکانی (161/1/74.6/6.8) ملم، و کێشی 166 گرامە.
هەروەک شاشەکەیAMOLEDە و قەبارەکەی6.7 ئینجە و ڕوونی (2412/1080) پێکسڵ و فرێکوێنسی90 هێرتز و ڕێژەیڕووناکی نزیکەی394cd/m.
مۆبایلەکە بڵندگۆی بەرز و دوو دەرچەی سیم و دەرچەیUSB Type-C 2.0 و سکانەری پەنجەمۆر و تەکنەلۆژیای جی پی ئێس و GLONASS GALILEO و BDS و پاترییەکی 4500 میلی ئەمپێری هەیە کە بە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 35 وات کاردەکات.
لە بازاڕە جیهانییەکان بە چوار ڕەنگی بنەڕەتی بڵاودەکرێتەوە کە بریتین لەڕەش، شین، سەوز و پەمەیی، نرخەکانی لە نزیکەی210یۆرۆوە دەستپێدەکات.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی