واده‌ى ناردنى نه‌وته‌كه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

کوردستان

19/11/2023‌ 1560 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەندامێکی لیژنەی نەوت‌و غاز لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەموو ڕێکارەکانی ناردنی نەوتی سپیی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان تەواوبون‌و ئەنجومەنی وەزیرانیش ڕەزامەندیی لەسەر داوە، ده‌شڵێت، "بڕیاروایه‌ لەم هەفتەیەدا نەوت بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت".


د.سەباح سوبحی په‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غدا به‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتوه‌، "هۆکاری دواکەوتنی ناردنی نەوتی سپیی ماڵان لەبەغداوە بۆ هەرێم، لەبەر نرخەکەی بوو، کە ئەویش چارەسەرکراوەو رێکارەکانی تەواوبون‌و ئەنجومەنی وەزیرانیش ڕەزامەندیی لەسەر نرخەکەی داوە، کە نرخی هەر بەرمیلێک 60 هەزار دینارە".

ئه‌وه‌شى وت، "بڕیارە ئەم هەفتەیە نەوتی سپیی ماڵان لەبەغداوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت‌و بەگوێره‌ى پێویستیی هەرێم نەوتەکە ڕەوانەدەکرێت، بۆیە ئەم هەفتەیە نەوت دەگاتە هەرێمی کوردستان".