بۆچی زیاتر لە وەرزە ساردەکاندا هەست بە ئازاری ددانەکانمان دەکەین؟

تەندروستی

19/11/2023‌ 242 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

دوکتۆرە لویزا ئاڤتەندلیان پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ددان لە رووسیا ئاماژە بەوە دەکات کە لەگەڵ دەستپێکردنی کەشوهەوای سارد، زۆر کەس هەست بەئازاری جەستەیان دەکەن، بەو پێیەی لەئەنجامی لاوازبوونی سیستەمی بەرگریی لەش، نەخۆشییە درێژخایەنەکان، لەوانەش نەخۆشییەکانی ددان، خراپتر دەبن.

ئەو دەڵێت: بەهۆی کەمی پێکهاتە خۆراکیی و کانزاییەکان، مینای ددان بەرگریی لاواز دەبێت بەرانبەر بە وردە زیندەوەرە زیانبەخشەکان، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی کلۆربوونی ددان، جگە لەوەش لە ماوەی ڕاگوزەری نێوان دوو وەرزدا کەسێک هەست بکات وەک ئەوەی ددانەکانی ئازاریان هەیە ، کە ئاماژەیە بۆ کەمی کالیسیۆم لەجەستەدا.

ئەو دەشڵێت “ئەگەر کەسێک تووشی هەڵامەتێکی وەرزیی یان هەوکردنی ڤایرۆسیی بوو، پێویستە ڕاستەوخۆ دوای چاکبوونەوەی فڵچەی ددانەکەی بە فڵچەیەکی نوێ بگۆڕێت - بەم شێوەیە فڵچەی ددانەکەی نابێتە سەرچاوەی هەوکردن”.

بە وتەی ئەو، لە کەشە ساردەکاندا خواردنەوە گەرمەکان بخورێتەوە،  هەروەک پێویستە گرنگییبە سیستەمێکی خۆراکیی دەوڵەمەند بدرێت، چونکە دەبێت سیستەمەکە ماددەی سودبەخش و خۆراکی دەوڵەمەند بە کالیسیۆم و ڤیتامین دی لەخۆبگرێت.

ئەو خانمە پزیشکە رووسە دەڵێت: بۆ ئەوەی لە پایزدا مینای ددان نەکەوێتە بەر مەترسیی زیاتر، نابێت هەویری سپیکەرەوەی بەهێز بەکاربهێنرێت، و لە شوێنیدا هەویرێکی ددانێکی سووک لەڕووی بڕینەوە بەکاربهێنرێت کە تایبەتمەندی دووبارە کانزاکەرەوەی ددانی هەبێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە