شارەزایانی خۆراك: دەكرێت ساوەر بكرێتە جێگرەوەی برنج

تەندروستی

21/11/2023‌ 949 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

شارەزایانی تەندروستی و خۆراك دەڵێن دەكرێت ساوەر وەك خۆراكێكی سەرەكی یان بەزیادكردنی بۆ ژەمە خۆراكییەكان بكرێتە جێگرەوەی برنج.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەكەن، ساوەر یەكێكە لە جۆرە تەندروستەكانی كاربۆهیدرات، دەكرێت بڵێین بەدیلێكی تەندروستە بۆ برنج، ئەوەش بەهۆی بوونی ئەو سوودانەی تێیدایەتی وەك:

     ڕێژەیەكی زیاتر لە ڤیتامین و كانزاكانی تێدایە.
     ڕێژەیەكی زیاتر لە ڕیشاڵی تێدایە.
     بەشدارە لە بەرزكردنەوەی تەندروستی هەرسكردن.
     ڕێژەیەكی زیاتری دژە ئۆكسانی تێدایە.

شارەزایان لە هەمانكاتدا هۆشداریش دەدەن نابێت زیادەڕۆیی لە خواردنی ساوەر بكرێت، ڕەنگە ببێتە هۆی ئاوسانی سك و دروستبوونی غازات لە هەندێك كەسدا، هەروەها زیادبوونی كێش و كالۆری.

لە هەر كوپێك ساوەردا:
574 ملیگرام پۆتاسیۆم هەیە
17 ملیگرام پرۆتین هەیە
بەرێژەی 25% ڤیتامین B6 هەیە
بەرێژەی 57% مەگنسیۆم هەیە و  ئاسن بەرێژەی 18% هەیە.

هەروەها لە هەر كوپێك برنجدا:
55 ملیگرام پۆتاسیۆم هەیە.
4 گرام پرۆتین هەیە.
بەرێژەی 5% ڤیتامین B6 هەیە.
بەرێژەی 4% مەگنسیۆم هەیە و  ئاسن بەرێژەی 1% هەیە