ئەو 5 خۆراکەی بێ شۆردنەوە دەخورێن.. شوشتنەوەیان زیان بەتەندروستیی دەگەیەنێت

تەندروستی

23/11/2023‌ 1594 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شوشتن‌و پاککردنەوە یەکێکە لە بناغە سەرەکییەکانی ژیانێکی تەندروست، بەشێوەیەکی گشتیی باشترە سەوزەو میوە بشۆردێتەوە ئینجا بخورێت، بەڵام واباشە هەندێک خواردن بخورێت بەبێئەوەی بشۆردرێت، چونکە لەم حاڵەتەدا ڕێگریی لە لەدەستدانی ڤیتامین‌و کانزاکان دەکرێت، لێرەدا 5خواردن دەخەینەڕوو کە پێویستدەکات بێ شۆردنەوە بخورێت کە ئەوانیش بریتیین لە:


قارچک
قارچک دەتوانێت بەشێوەیەکی سروشتیی ڤیتامین D لەتیشکی خۆرەوە دروستبکات، خواردنی بەبێئەوەی بشۆردرێتەوە یارمەتیدەر دەبێت لەوەی جەستە ئەم ڤیتامینە بەشێوەیەکی کاریگەرتر هەڵبمژیت.


ئارتیچۆک
ئارتیچۆک دەوڵەمەندە بەدژە ئۆکسێنەرو ڕیشاڵ، گرنگە بەبێ شۆردن بیخۆیت بۆ ئەوەی ئەم بەها خۆراکیانە بپارێزرێت کە لەوانەیە لەکاتی شۆردندا لەدەستبچێت.


هێلکە
دوربکەوەرەوە لەشۆردنی هێلکە، چونکە توێکڵی هێلکە لەکارگەدا بەمادەیەکی دژە بەکتریا ڕوپۆشکراوە، شۆردنی هێلکە دەبێتە هۆی تێکدانی ئەم تایبەتمەندییە پارێزەرەو دەبێتە هۆی زۆربونی بەکتریا.


مەعکەرۆنی
مەعکەرۆنی مەترسی بۆ بەکتریا دروستناکات، بەڵام پێویستە مەعکەرۆنی پێش یان دوای لێنانی بشۆردرێت؛ کە لەوانەیە ببێتە هۆی دەردانی نیشاستەو گۆڕینی تامی مەعکەرۆنی.


گۆشت
بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی گۆشتی سورە، یان مریشک‌و ماسی؛ شۆردنی گۆشتی کاڵ زیانی زۆری هەیە؛ بەوپێیەی کاتێک گۆشتی خاو دەشۆردرێت، ئەوە بەکتریای سەر گۆشتەکە بەسەر چێشتخانەکەتدا بڵاودەکرێتەوە.

و: ئاکۆ ئاڵی