بەم خۆراكانە توانای بیناییت باشتر بكە

تەندروستی

24/11/2023‌ 1208 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

بەگوتەی دوکتۆر ڕێبێکا تایلۆر، پزیشکی نەخۆشییەکانی چاو لە ئەمریکا، بۆ باشترکردنی توانای بینین، پێویستە میوە و سەوزەی رەنگ پرتەقاڵی بخورێت.

ئەو پزیشکە ئەمریکییە دەڵێت: "سیستەمی خۆراکیی دەبێت میوە و سەوزەی رەنگ پرتەقاڵی تێدابێت: گێزەر، پەتاتەی شیرین، قەیسی و شوتی،ڤیتامین ئەی هەموو ئەو شتانە دەدات بە تۆڕی چاو کە پێویستیانە بۆ گۆڕینی تیشکی ڕووناکی بۆ وێنە، هاوکات یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی چاوەکان بە شێدار بمێننەوە".

تایلۆر ئامۆژگاری خواردنی ئەو بەرهەمانە دەکات کە دەوڵەمەندن بەڤیتامینC وەک پرتەقاڵ، ترێ،لالەنگی، لیمۆ، شۆفان، تەماتە، شووتی، و بیبەری شیرین.

جگە لەوەش، بۆ پاراستنی تەندرووستیی چاو، پزیشکەکە پێشنیاری خواردنی ماسی ئاوە ساردەکان (سەلەمون، تونە، ساردین، هالیبوت، و ترۆت) دەکات کە ترشی چەوریی ئۆمیگا3ی تێدایە. هەروەک هێلکە و سەوزەی گەڵادار، کە دەوڵەمەندن بە لوتین و زیاکسانتین. ئەم ماددانە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی چاو لە تەمەنی پیریدا کەم دەکەنەوە، کارکردنی فرمێسکەکان ئاسایی دەکەنەوە.

ئەو پزیشکە ئەمریکییەکە لەبەشێکی تری قسەکانیدا ئامۆژگاریی هەمەچەشنکردنی خۆراک دەکا، لەوانە خواردنی ئەڤۆگادۆ و بادەم و تۆوی گوڵەبەڕۆژە،  چونکە ئەم بەرهەمانە ڤیتامینEیان تێدایە کە پاڵپشتی تەندرووستیی خانەکانی چاوەکان دەکەن.

ئەو دەڵێت: "پێویستە ئەو بەرهەمانە بخورێت کە زینکیان تێدایە کە چاو دەپارێزێت لە زیانە زیانبەخشەکانی ڕووناکیی، هەروەها مس بۆ دروستکردنی خڕۆکەی سووری خوێن، هەردووکیان لە گەنمەشامی و مەحاڕ و گۆشتی سووری بێ چەوری و پەلەوەرداهەیە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی