شارپرێس:
تادێت هێرشه‌كان بۆسه‌ر 2500 سه‌ربازى ئه‌مریكى له‌عێراق زیاتر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌دواى جه‌نگى نێوان غه‌ززه‌و ئیسرائیل، چاودێرانى دۆخه‌كه‌ش پێیانوایه، گوتاره‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى ئه‌مریكاو گروپه چه‌كداره‌كانى وڵاته‌كه‌ى ئاهێكى به‌به‌ر دۆخه‌كه‌دا كرده‌وه، له‌لایه‌ن ئیدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئه‌مریكاى بۆسه‌ر گروپێكى حه‌شدى شه‌عبى كرد‌و له‌لایه‌ن هۆشداریی توندى به‌گروپه‌كاندا، ئه‌گه‌ر له‌وكارانه‌یان به‌رده‌وامبن، به‌لاده‌ر ناویان ده‌برێت.
2500 سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌عێراق هه‌ن‌و پسپۆڕانیش له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه ئه‌مریكا هه‌رگیز ئاماده‌نابێت له‌به‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ئێران، ده‌ست له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌ناوچه‌كه هه‌ڵبگرێت‌و بگره ئه‌وان پێیانوایه، ئه‌مریكا پێگه‌كانی له‌ناوچه‌كه به‌هێزتر ده‌كات‌و به‌شێوه‌یه‌كی توندتر وه‌ڵامی ئه‌و گروپانه ده‌داته‌وه، له‌په‌یامه‌كه‌ی سودانیشدا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، كه ته‌نها سه‌ركۆنه‌ی هێرشی ئه‌مریكای نه‌كردوه، به‌ڵكو گروپه چه‌كداره‌كانیش به‌له‌یاسا ده‌رچوو وه‌سفده‌كات.
له‌چه‌ند كاتژمێری ڕابردودا چوار هێرش له‌ڕێگه‌ی درۆن‌و موشه‌كه‌وه له‌لایه‌ن به‌ره‌ی موقاوه‌مه كراونه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانیان له‌عێراق‌و سوریا، به‌مه‌ش له‌ناوه‌ڕاستی 17ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تائێستا، 73 هێرش له‌و دوو وڵاته كراونه‌ته‌سه‌ر هێزەکانی هاوپەیمانان، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندوه، به‌ژماره‌یه‌ك هێرش بۆ سه‌ر دوو دامه‌زراوه، وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌یان داوه‌ته‌وه‌و هەشت چه‌كداری حزبوڵڵای عێراقیش كوژراون.
محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ى دوایین وه‌ڵامى ئه‌مریكاش باسى له‌وه‌كرد، "هێرشه‌كانى ئه‌مریكا سه‌ركۆنه ده‌كه‌م‌و ئه‌وه‌شى ڕویدا پێشێلكردنی سه‌روه‌ری وڵاته، له‌هه‌مانكاتیشدا حكومه‌ت تاكه‌لایه‌نه كه وێنه‌و نه‌خشه‌ی سیاسی‌و ده‌ستوریی وڵات ده‌كێشێت‌و پارێزگاری له‌ئاسایشی ناوخۆ ده‌كات، هه‌ر چالاكی‌و هێرشێكى چه‌كداریی له‌ده‌ره‌وه‌ی دامەزراوه‌ی سه‌ربازیی، به‌كارێكی له‌یاسا ده‌رچوو هه‌ژمارده‌كرێت‌و ئاسایش‌و به‌رژه‌وه‌ندی وڵات ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسیی، هه‌ر چه‌كدارێكیش به‌م بنه‌مایه‌وه پابه‌ندنه‌بێت، ئه‌وا له‌دژی وڵات كارده‌كات".
چاودێران جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و په‌یامه دوولایه‌نه‌ى سودانى ئاهێكى به‌به‌ر دۆخه‌كه‌دا كرده‌وه‌و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه سودانی له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا ته‌نها سه‌ركۆنه‌ی ئه‌مریكا نه‌كردوه، به‌ڵكو ئه‌وكارانه‌ش به‌له‌یاسا ده‌رچوو ده‌زانێت، كه گروپه چه‌كداره‌كان ده‌ستپێشخه‌ری تێیدا ده‌كه‌ن‌و هێرشی سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، بۆیه چاودێران به‌دوریده‌زانن كه ئه‌و زنجیره هێرشانه ببنه هۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق، كه تێیدا به‌ده‌یان سه‌ربازو كارمه‌ندی ئه‌مریكی به‌سووكی برینداربونه، به‌ڵكو ئه‌مریكا ناچارده‌كات بونی له‌ناوچه‌كه به‌هێزتر بكات، به‌تایبه‌ت كه له‌سه‌ر داواكاری حكومه‌تی عێراق له‌و وڵاته‌یه.
چاودێرانی دۆخی ئەمنی‌و سیاسیی عێراق ئەوەیانخستۆتەڕوو، ئه‌و هێرشانه ئاسایشی عێراق ده‌خه‌نه به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی جددی‌و هه‌یبه‌تی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له‌ق ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته عێراق كاری ئه‌و گروپانه سنوردار بكات، به‌وه‌ی كه زیان به‌نێرده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت‌و نابێت عێراق له‌بری ئه‌جێندای ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار له‌پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ببات، به‌تایبه‌ت كه ناتواندرێت كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین به‌توندوتیژیی‌و كردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی نوێی جه‌نگ له‌ناوچه‌كه چاره‌سه‌ربكرێت‌و ئه‌مریكا به‌توندی وڵامی ئه‌و هێرشانه ده‌داته‌وه، كه ده‌كرێنه‌سه‌ر بنكه‌كانیان.
لەڕاگەیەندراوێکدا فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی 22ی تشرینی دوەمی 2023 هێزەکانیان لەدوو هێرشی جیادا دوو پێگەی میلیشیاکانیان لەعێراق بۆردومانکردوە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا باسی لەوەشکردوە، هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو گروپە چەکدارانە، وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆیە بۆ ئەو هێرشانەی دەکرێنەسەر بنکەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان "لەلایەن گروپەکانی نزیک لەئێرانەوە"، لەنێویشیاندا ئەو هێرشەی 21ی ئەم مانگە بەبەکارهێنانی موشەکی بالیستی کورت مەوادا کرایە سەریان.
لەگەڵ بەردەوامی هۆشدارییەکانی ئەمریکا، بەڵام هێشتا هێرشەکان هەر بەردەوامن تائێستا زیاتر لە 70 جار هێرشکراوەتەسەر بنکەو پێگەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لەعێراق‌و سوریا.
بنكه‌ی سەربازی عەین ئەسەد، گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سەربازییە لەعێراق، 64 كیلۆمه‌تر له‌باكوری به‌غداوە دوره، له‌ده‌یه‌ی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردودا كۆمپانیایه‌كی یۆگسلافی دروستیكردوه، 39 ژێرزه‌مین‌و په‌ناگه‌ی پته‌وی بۆ پاراستنی فڕۆكه تێدایه، له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق‌و ئێرانیش چالاكترین بنكه‌ی ئاسمانی عێراق بوه.
