ئاگربەستی ئیسرائیل وحەماس

مەلەفی تایبەت

25/11/2023‌ 975 جار خوێندراوه‌ته‌وه

كاوە نادر
گۆڕینی پێشینەی جەنگە یاخۆد ئاگربەستێکی مرۆییە
لە بەرەبەیانی ئەوڕۆ( ٢٢ی نۆڤەمبەر)، دوای ٤٦ رۆژ لەهێڕشەکەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل لە پرۆسەیەک بەناوی (تۆفان  ئەلئەقسا)دا، هەردوو لا(ئیسرائیل و حەماس)، رایانگەیاند، بە ناوبژیوانی"ئەمریکەو میسر و قەتەر"، لەسەر ئەوە رێککەوتن کە بۆ ماوەی چوار رۆژ شەڕ رابگرن لە غەزەو ٥٠ دیلی ئیسرائیلی(٣٠ لە ٤٠ مندال و ٨ لە کۆی  ١٣دایک و ١٢ پیرێژن کە تەمەنیان لە ٨٣ تێپەڕێوە)  لە ژن ومنداڵ و ە تەمەنیان لە ١٨ تێنەپەڕیوە لەو ماوەیە بەردەن وئیسرائیلیش ١٥٠ فەلەستینی لەهەمان تەمەن بەربدات و رۆژانە، سێ سەد باری هاوکاری مرۆیی رێگە بدات بگاتە غەزە. ئەوەی لێرەدا پرسیارە بۆچی ئیسرائیل لەو کاتەدا شێوازی خۆی گۆڕی ودوای فشارێکی زۆر هاتە بن باری ئەوەی کە لەرێگەی گۆڕینەوە ئەو دیلانە بەدا لەکاتێکدا:
_ گرتنی ئەو ژن ومنداڵانەی کە ئەوڕۆ حەماس دەیەوێ ئازادیان بکات، لەبنەڕەتدا تاوانی جەنگەو پێشێلکاری مافی مرۆڤە. لەگەڵ ئەوەش بنێامین نەتەنیاهۆ بڕیاری هێرشەکەی بەو بیانۆیەوە بوو کە بەزەبری هێز دەتوانێ ئازادیان بکات.
_ بۆیە دەکرێ بپرسین، ئەو بەردانە و ئاگربەستەیە هەستکردن بە لێپرسراوەتی ئینسانییە لەبەرامبەر ئەو دیلانە وخەڵکی سڤیلی غەزە، یاخۆد گۆڕینی پێشینەی جەنگەکەیە لەرزگارکردنی دیلەکان وکۆتایی هێنان بەحەماس وەک گروپێکی تیرۆرست.
_ ئەو ٢٤٠ دیلانە کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری رابردوو گیران لەئیسرائیل لەلایەن حەماسەوە، هاوڵاتی ٤٠ وڵاتی دیکەی تێدایە، کە هەشتیان فەرەنسین ودەیان ئەمریکین، لەکاتێکدا گشتیان سڤیلن. ئەوجا حەماس جاڕێ شەڕی بەسەر ئەو چڵ وڵاتەدا راگەیاندووە یاخۆد تەنیا ئیسرائیل. 
لەراستیدا دەمێکە ئەو بابەتە لەسەر مێزی گفتوگۆدایەو هەردوو لادا هەبوو، بەڵام  بێ ئاستەنگ نەبوو لەسەر رەزامەندی ئاگربەستەکەو دیل گۆڕینەوەکە، هەر یەکەیان هەنجەتێکی دەدۆزیەوە بۆ خۆ لێدزینەوە. ئایا هەردوولا گەیشتینە ئەو باوەڕەی بە هێز وجەنگ ئەو مەسەلەیە چارەسەر ناکرێ وکەسیان کەسیان پێ تەفروتونا ناکرێ، یاخۆد پشودانێکی جەنگاوەرەکانە بۆ خۆشکردنەوەی شەڕەکە.
ئەوەی بەدی دەکرێ لەو شەڕەدا :
_ ئەو ئاگربەست و دیل گۆڕینەوانەو یارمەتی مرۆییە، لەژێر فشاری ناوخۆیی ودەرەکی بووە لەسەرهەردوو لا، کە زیانی مرۆیی وتاوان یەکجار گەورە وهەمەلایەن بووە.
_ ئیسرائیل هێشتا نەیتوانیوە ئەو شکۆ شکاندنەی کە لە ٧ی ئۆکتۆبەر تووشی هات، راستی کاتەوە، بۆیە هەرچییەکی بکات نەتەنیاهۆ ناتوانێ خۆی دەرباز بکات لەلێپێچینەوە.
بۆیە هەرچەندە ئیسرائیل ئەوا یەکەم جارە تووشی شەڕێکی وا درێژ خایەن ببێ و تونای مرۆیەشی هەر ئەوەندەیە کە شەڕی کورتخایەنی یەکلاکەرەوە بکات. لەگەڵ ئەوەشدا وا هەست ناکرێ گۆڕینێکی ئەوتۆ لەلایەنی ئیسرائیلەوە رویدا بێ بۆ راگرتنی شەڕ، بە پێچەوانەوە ئێستا پەڕیوەتەوە بۆ دەرەوەی غەزاو ئەو شوێنانەی کە حەماس هێزەکانی تیادا حەشارداوە. ئەوەی لێرەدا هەست پێدەکرێ ئیسرائیل لەسەر کەلی دارەکە هاتەوە خوارێ وکە بڕیاری دابوو بە زەبری هێزو لەرێگەی سوپاکەیەوە دیلەکان گشت ئازاد بکات کەچی ئیستا نە حەماسی خلاس کردو نە دیلێکی پێ ئازاد کرا، ئەوەی حەماسیش دایتە بەر داسێ بەهێزێکی سەربازی گروپێک، چۆن دەتوانێ سوپای وڵاتێک لەناو بباو شۆڕی قوڵایی دەریایان بکات.