سودەکانی هەنار بۆ نەخۆشییەکانی دڵ‌و شەکرە

تەندروستی

28/11/2023‌ 1559 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکیی ئاشکرایکردوە کە کە هەنار ئەو تایبەتمەندیانەی تێدایە کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرگریی ئەنسۆلین‌و دەربڕینی ئەو جینانەی کە دەبنە هۆی فشاری بەئۆکسیدبون‌و بەهۆیەوە بونە هۆی گیرانی خوێنبەرەکان، ئەمەش وادەکات ئەگەری توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمببێتەوە.


توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی سوڵتان مەولای سلێمان لەوڵاتی مەغریب‌و زانکۆی شێربوک لەکەنەدا ئەنجامدراوەو لەئەنجامەکانی لەگۆڤاری (Nutrients) بڵاوکراوەتەوە کە تایبەتە بەبواری خۆراکیی.

توێژینەوەکە لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی تاقیگەیی لەسەر مشک ئەنجامدراوە، کەتێیدا  دەرکەوتوە خواردنی گیراوەی هەنار کە توێکڵی میوەکەی تێدابێت بۆ ماوەی 30 ڕۆژ، دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی جەستە.

هەروەک تیمی لێکۆڵینەوەکە بۆیان دەرکەوتوە کە خواردنی هەنار دەبێتە هۆی باشترکردنی چڕیی کۆلیسترۆڵی پلازما لەنەخۆشانی توشبوو بە"زیادبونی چەوری خوێن" (کۆلیسترۆڵی خوێن)و ئەوانەی نەخۆشی شەکرە جۆری دویان هەیە".

بەگشتیی ئەنجامی توێژینەوەکان دەریانخستوە کە خواردنی هەنار ڕەنگە یارمەتیدەربێت لەڕێگریکردن لەتێکچونی گۆڕانکاریی خۆراک، لەوانە نەخۆشییەکانی دڵ، ڕەقبونی خوێنبەرەکان، شەکرەو پەستانی خوێن.

ئەم ئەنجامانە پشتگیریی لەتوێژینەوەکانی ئەمدواییە دەکەن، کە ئاماژە بەسودە تەندروستییەکانی خۆراکە سروشتییەکانی دەوڵەمەند بەپۆلیفینۆلی دژە ئۆکسێنەر دەکەن.

و: ئاکۆ ئاڵی