شارپرێس:
ژماره‌یه‌ك مامۆستاى سه‌ربه‌خۆ له‌ڕێگه‌ى كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیه‌وه چه‌ند زانیاریه‌ك له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ى ڕێكخراوى یه‌كێتى مامۆستایانه‌وه ئاشكراده‌كه‌ن‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن، "له‌م گه‌رمه‌ى بایكۆته‌دا كه له50%ى خوێندنگه‌كانى هه‌رێم داخراون، ئه‌و ڕێكخراوه به‌نیازى كۆنگره‌یه له‌ڕێگه‌ى چه‌ند لیستێكى حزبیه‌وه"، ده‌شڵێن، "ماوه‌ى 7 ساڵه یه‌كێتى مامۆستایان به‌گوێره‌ى یاسا به‌سه‌رچوه، بۆیه ناتوانێت ئه‌وكاره بكات‌و ڕێگریش بكات له‌كه‌سانى سه‌ربه‌خۆى ده‌ره‌وه‌ى حزبه‌كان".
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه چاوه‌ڕوان مه‌حمود په‌یامنێرى شارپرێس له‌سلێمانى ئاماده‌یبوو، ژماره‌یه‌ك مامۆستاى ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه جیاوازه‌كان ڕایانگه‌یاند، "ڕێكخراوى یه‌كێتى مامۆستایان له‌مانگى 6ى 2016وه ماوه‌ى یاسایی به‌سه‌رچوه‌و به‌گوێره‌ى یاساش ڕێكخراوه‌كه بۆى هه‌یه ته‌نها شه‌ش مانگ ته‌مه‌نى خۆى درێژبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وا ماوه‌ى حه‌وت ساڵه كارده‌كات‌و درێژه به‌كاره‌كانى ده‌دات، ئه‌مه سه‌ربارى چه‌ندین فشار بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام هه‌ر نه‌كرا".
ده‌شڵێن، "ئێستا كه نزیكه‌ى له50%ى خوێندنگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داخراوه‌و نزیكه‌ى 75 هه‌زار مامۆستا بایكۆتى خوێندنیان كردوه، ڕێكخراوه‌كه هاتوه ده‌یه‌وێت له‌مانگى 12دا هه‌ڵبژاردن بكات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه چه‌ند ڕێكارێكیان گرتۆته‌به‌ر كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه ده‌ركراوه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا خودى لیژنه‌كه‌ش ناشه‌رعى‌و نایاساییه".
جه‌ختیانكرده‌وه، "به‌گوێره‌ى ئه‌و ڕێكارانه‌ى له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێناسى ڕێكخراوه‌كه‌ى نوێنه‌كردبێته‌وه، مافى به‌شداریكردنى نییه، له‌كاتێكدا له‌دهۆك‌و خانه‌قین ژماره‌یه‌ك پێناسیان بۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستا ده‌ركردوه كه ئه‌مه‌ش نایاساییه‌و ئه‌گه‌رى كراوه هه‌یه بۆ ڕودانى چه‌ندین خروقات، چونكه نوێكردنه‌وه‌و ده‌رهێنانى پێناسى ڕێكخراوه‌كه له‌ئێستادا بۆخۆى نایاساییه".
وتیشیان، "ئه‌وه‌شى له‌هه‌موى سه‌یرتره ئه‌وه‌یه ژماره‌یه‌كى زۆر له‌وكه‌سانه‌ى پێناسیان بۆ ده‌ركراوه خۆیان ئاگایان لێنه‌بوه‌و له‌ڕێگه‌ى حزبه‌كانیانه‌وه ئه‌وكاره كراوه كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌یه، له‌كاتێكدا بایكۆت به‌رده‌وامه ڕێكخراوى یه‌كێتى مامۆستایان ده‌یه‌وێت به‌ڕێگه‌ى ناشه‌رعى‌و ژێر به‌ژێر هه‌ڵبژاردنى خۆى بكات‌و مامۆستایان له‌و مافه‌یان بێبه‌ش بكات‌و حزبه‌كان له‌نێوان خۆیاندا ڕێكه‌وتن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ڕێگریى له‌و پرۆسه‌یه بكه‌ین، ئه‌مه‌ى كراوه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه لیسته حزبیه‌كان بۆ چوار ساڵى دیكه بچنه‌وه ناو ڕێكخراوه‌كه‌و ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست‌و ڕێگریى له‌لیست‌و كه‌سانى سه‌ربه‌خۆ بگرن له‌و ڕێكخراوه‌دا كاربكه‌ن".
كۆنگره‌ی ئه‌و مامۆستایانه له‌كاتێكدایه، بڕیاربوو رۆژی سێی مانگی داھاتوو ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتی کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئەنجامبدرێت، بەڵام شه‌وى ڕابردوو عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، ھەڵبژاردنەکە بۆ کاتێکی تر دواخراوەو لەداھاتودا مەکتەبی تەنفیزی بڕیار لەدیاریکردنی ڕۆژی ھەڵبژاردن دەداتەوە.
ڕاشیگه‌یاند، "بەھۆی ئەو ڕەوشە نەخوازراوەی ئێستا لەھەرێم ھەیە کە بەھۆیەوە بەشێکی زۆری مامۆستایان باکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنیان کردوە، بۆیە ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتی 13ھەمین کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایان دواخراوە".
