شارپرێس
پرخەکردن یەکێکە لەحاڵەتە زۆر بێزارکەرەکان، بەتایبەت
بۆ هاوسەرانو ئەوانەی لەنزیکی یەکترەوە دەخەون، پسپۆرانی تەندروستیش دەڵێن، پڕخەکردن
چەند هۆکارێکی سەرەکیی هەیە کە لەخوارەوەدا ئاماژەیان پێدەکەین:
ـ بڕانی هەناسەدان لەکاتی خەوو گیرانی بۆڕی هەناسە.
ـ خواربونی کۆڵەکەی لوت.
ـ بونی پارچەی زیادە لەناو لوتدا.
ـ کەمخەویی یەکێکە لەهۆکارە سەرەکییەکانی
توشبون بەپرخە.
ـ قەڵەوییو کەڵەکەبونی چەوریی لەجەستەدا، بەوپێیەی
زۆرجار بەرزبونەوەی کێشی لەش دەبێتە هۆی دروستکردنی فشار لەسەر بۆری هەناسەدان.
ـ توشبون بەپەتا وەرزییو ئەنفلۆنزاو سەرمابردنەکان.
ـ خەوتن لەسەر پشت، لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی ئەوەی
کە بەشی پشتەوەی زمان لەگەڵ مەڵاشوت بەرەو قوڕگت شۆڕببنەوە، ئەمەیش دەبێتە هۆی
دروستکردنی دەنگێکی لەرینەوە لەکاتی خەودا، بۆیە واباشترە لەسەر لاتەنیشت بخەویت.
ـ ئاوسانی بەشی سەرەوەی قوڕگ.
ـ هۆکاری بۆماوەیی وەک گرژبونی قوڕگ یان گەورەبونی
ئەدینۆید.
ـ لەکاتی بەتەمەندچونو لاوازبونی ماسولکەکانی
قوڕگ دەبێتە هۆی دروستکردنی حاڵەتەکە، زۆر خواردنی دەرمانی ئارامکەرەوە.
ـ نەخۆشیی تەنگەنەفەسیی.
ـ جگەرەکێشانو خواردنەوە کحولییەکان.
ـ بونی هەندێک مادەی وەک (تەپوتۆزو مشەخۆر) لەناو
سەرینی خەودا هەندێکجار دەبنە هۆی دروستکردنی هەستیاری (حەساسییەت)، کە ئەمەیش سەرئەنجام
دەبێتە هۆی دروستبونی پرخە.
