لێکۆڵینەوەیەکی نوێ: ئەم جۆرە دەرمانە توانای منداڵبوون کەمدەکاتەوە

تەندروستی

01/12/2023‌ 889 جار خوێندراوه‌ته‌وه


پێداچوونەوەیەکی ئەم دواییەی داتاکانی 25 توێژینەوەی زانستیی ئاشکرایکردووە، کە بەرکەوتنی بەهێزی دەرمانە مێروو قڕکەرەکان پەیوەندییان بە کەمبوونەوەی چڕیی سپێرمەوە لە پیاواندا هەیە، توێژینەوەکەش لە گۆڤاری "ئینڤایرۆمێنتاڵ هێڵس"دا بڵاوکراوەتەوە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بە دوو پۆلی ماددە قڕکەرەکان کردووە، کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێن: ئۆرگانی فۆسفات و میتیل کاربامێت.

لۆرن ئێلیس، توێژەر لە زانکۆی نۆرس ئیستەرن دەڵێت: "تێگەیشتن لە چۆنییەتی کاریگەریی ماددە قڕکەرەکان لەسەر چڕیی سپێرم لە مرۆڤدا زۆر گرنگە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لەهەموو جێگایەکی ژینگەدا هەیە و مەترسیی لەسەر توانای وەچەخستنەوە هەیە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ماددە قڕکەرەکان نیگەرانییەکی تەندرووستیی گشتیین و ڕەنگە هەموو پیاوان لەڕێگەی خواردنی خۆراک و ئاوی پیسەوە بەرکەوتەی ئەو دەرمانانە بن".

دەرەنجامەکان داوایان لەو پیاوانە کردووە کە لەگەڵ قڕکەر کاردەکەن، جلوبەرگی پارێزەر لەبەر بکەن، هەروەها خۆیان لە بەرکەوتنی دەرمانەکە بەپێستیان بەدوور بگرن، بۆ ئەوەی توانای زاوزێیان بپارێزن.