شارپرێس
پزیشکێکی پسپۆڕی
رووسیی دەڵێت؛ ئازاری خوارەوەی قاچ و ئاوسانی قاچ و شین بوونەوە دەکرێت ئاماژە بن
بۆ تووشبوون بە حاڵەتی مەیینی خوێنهێنەری قووڵ، کە حاڵەتێکە دەکرێت ببێتە هۆی گیانلەدەستدان.
دکتۆر ئەلێکسی خوخرێڤ،
پسپۆڕی پزیشکی هەناویی و پزیشکی گشتیی لەرووسیا دەڵێت: ئەگەر بەڕوونیی دەرکەوت قاچ
دەستی کرد بە زیادبوونی قەبارەکەی ، لەگەڵ بوونی ئازار و شینبوونەوەشی تێبینی کرا،
پێش هەموو شتێک بێگومان پێویستە مرۆڤ بیر لە مەیینی خوێنهێنەری قووڵ بکاتەوە. وەک ڕێسایەک
ئەم نیشانانە تەنها لەسەر یەک قاچ بەدی دەکرێن. "ئەگەر خوێن مەیین لە پەلەکانی
خوارەوە بگاتە سییەکان، ئەوا تەنها لە یەک چرکەدا دەبێتە هۆی مردن".
ئەو پزیشکە ڕێنماییداوە
کە لەکاتی هەستکردن بە بوونی ئەم نیشانانە، دەستبەجێ ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت،
لەبەرئەوەی هۆکارەکەی تەنها بە بەکارهێنانی سۆنەری خوێنبەرە قووڵەکانی کۆتاییەکانی
خوارەوە دەتوانرێت دەستنیشان بکرێت.
دەشڵێت: خوێن مەین لە
کەسێکدا ڕوودەدات کە ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشخانە دەمێنیتەوە و ناجوڵێت. یان لە نەخۆشێکدا
کە لەسەر جێگاکە بووە و ناتوانێت هەستێتەوە، گەشتی فڕۆکەش بۆماوەیەکی زۆر دەتوانێت
ببێتە هۆی مەینبوونی خوێن.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی
