بزانە خواردنەوەی پەرداخێک ئاو لەبەیانیاندا چی بەسەر جەستەدا دەهێنێت

تەندروستی

04/12/2023‌ 1495 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

خواردنەوەی پەرداخێک ئاو لە بەیانیاندا بە گەدەی بەتاڵ و نیو کاتژمێر پێش ژەمی بەیانی سوودی زۆری بۆ جەستە هەیە و دەبێتەهۆی کردنەدەرەوەی ژەهر لە جەستە و ئاسانکردنی کرداری هەرس و چەندین سوودی تەندرووستیی تر.

پسپۆڕانی تەندرووستیی دەڵێن زۆرجار خەڵک هێزی ئەم هەنگاوە سادەیە کە خواردنەوەی پەرداخێک ئاوە لە بەیانیاندا پشتگوێ دەخەن، بەڵام سوودەکانی ئەم پڕۆسەیە لەژماردن نایەن، بەشێوەیەک خواردنەوەی ئاوی بەیانیان تەنها خواردنەوەیەکی سادە نییە، بەڵکو یارمەتیدەرێکی بەهێزە بۆئەوەی جەستە بەرەو چالاکیی و تەرکیز بەرێت، هەروەک یارمەتیی هاندانی چەندین پرۆسەی گرنگ دەدات و سیستەمی هەرس چالاک دەکات و میتابۆلیزم بەرز دەکاتەوە.

سوودەکانی خواردنەوەی ئاو لە بەیانیاندا تەنها لەو چەند خاڵەدا سنووردار نییە، بەڵکو بەشدارە لە پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان کە لە شەودا کۆدەبنەوە، هەروەک تەندرووستیی پێست و قژ بەرز دەکاتەوە، جگە لەوەش دوای چەند کاتژمێرێک بەڕۆژووبوون لە کاتی خەوتندا ئاوی پێویست بۆ جەستە دابین دەکات.

پسپپۆڕان دەڵێن سەرەتا نیوەی سەرکەوتنەکەیە، بۆیە دەستپێکردنی ڕۆژەکەت بە پەرداخێک ئاو یەکەم هەنگاوە بەرەوڕۆژێکی تەندرووست و چالاک، لەبەرئەوە لەدەستپێکردنی رۆژەکەت بەم ساتە بچووکە کەمتەرخەم مەکە، دڵۆپێک ئاو لە بەیانیاندا دەستپێکردنێکی نوێ و تەندرووستییەکی باشترت پێدەبەخشێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی