وتەبێژی حكومەتی هەرێم: داوای سێ قەرزی دیكەمان كردووە

کوردستان

06/12/2023‌ 578 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

 وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند داوایان لە بەغدا كردووە سێ قەرزی دیكەیان بۆ بنێرێت بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی مووچەوە رایگەیاند، داوایان لە بەغدا كردووە سێ قەرزی دیكەیان بۆ بنێرێت بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم ئەركی سەرشانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێكردووە.

لەبارەی وادەی هاتنی دواین 700 ملیار دینارەكە، وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەڵێت چاوەڕێدەكەن هەفتەی داهاتوو پارەكە بگات.

لەبارەی پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتیشەوە رایگەیاند هەندێك بەرەوپێشچون هەیە.

راشیگەیاند، پەیوەندییەكی باش لەنێوان سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و سوودانی هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا دوو عەقڵیەتی وەك یەك لە عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە، بەرامبەر بەو دوو عەقڵیەتە باشەی لە ئارادایە.

بەپەلە