شەش کاریگەریی ئەرێنی خەوی باش لەسەر تەندروستیی مرۆڤ

تەندروستی

06/12/2023‌ 812 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئەنجوومەنی تەندرووستیی سعودییە ڕێنماییداوە بەوەی پێیوستە مرۆڤ لە شەواندا خەوی تەواو و پیویست بەدەستبهێنێت، بەوپێیەی خەوتنی باش کاریگەریی و رەنگدانەوەی ئەرێنیی بەرچاوی لەسەر جەستە و تەندرووستیی مرۆڤ هەیە.

بەگوێرەی باباتەکەی ئەنجوومەنی تەندرووستیی سعوودییە کە رۆژنامەی "قەبەس" بڵاویکردۆتەوە، 6 سوودەکەی خەوی باش لەسەر تەندوروستیی و جەستەی مرۆڤ بریتیین لە:

• کاریگەریی لەسەر کێشی جەستە، لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی ڕێکخستنی ئەو هۆڕمۆنانەی کۆنترۆڵی هەستی حەزی خواردن و زیندەپاڵ دەکەن.

• باشکردنی تەندروستیی دڵ و لوولەکانی خوێن.

• باشکردنی مەزاج و باری دەروونیی مرۆڤ، بەوپێیەی هەستە نەرێنییەکان کەمدەکاتەوە و مرۆڤ لە تووشبوون بە خەمۆکیی دەپارێزێت.
• بەهێزکردنی تەرکیز و ئاگایی و باشکردنی توانا مەعریفییەکانی مرۆڤ.

• کاریگەریی لەسەر بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی جەستە و کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە جیاوازەکان.

• پێدانی وزە بە جەستە و کاریگەریی لەسەر چالاکییەکانی کەسەلە لە رۆژدا.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی