ئه‌و پیاوه‌ى ژنه‌كه‌ى خۆى به‌چه‌قۆ كوشت ده‌ستگیركرا

کوردستان

07/12/2023‌ 1486 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
 
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایده‌كات، ئه‌و پیاوه‌یان ده‌ستگیركردوە، كه‌ شه‌وی‌ ڕابردوو به‌چه‌قۆ ژنه‌كه‌ی‌ خۆی‌ كوشت.


به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو له‌ڕوداوێكدا پیاوێك به‌چه‌قۆ هێرشیكرده‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یی‌و ‌‌به‌سه‌ختی‌ برینداریكرد، ده‌ستبه‌جێ مەفرەزەكانی به‌شی‌ پۆلیسی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه‌ شوێنه‌ ڕوداوه‌كه‌و تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیركردوه‌و ژنه‌كه‌شیان ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كرد، به‌ڵام به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ ژنه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

پۆلیسى سلێمانى باسى له‌وه‌شكردوه‌، به‌هۆی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ دۆسیه‌كه‌وه‌، تۆمه‌تبار ڕاده‌ستی‌ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان‌‌و خێزان كراوه‌و له‌ئێستاشدا تۆمه‌تبار كه‌ ناوى (ب، ن، ع)ه‌و له‌دایكبوی‌ 1995و به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌گوێره‌ى ماده‌ی‌ 406 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێڕاقی‌ ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌".