چوارچێوەی هەماهەنگیی دەیەوێت مەحمود مەشهەدانی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان

عیراق

07/12/2023‌ 1451 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار، هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگیی ماوەیەکی کاتیی دیاریکراوی دەستنیشانکردوە بۆئەوەی سەرۆکی په‌رله‌مانى عێراق هەڵبژێردرێت، بۆئەوەش پشتیوانیی لەهەڵبژاردنی مەحمود مەشهەدانی دەکەن.


ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکردوە، هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیی بڕیاریانداوە تاوەکو ڕۆژی شەممەی داهاتوو کۆبونەوەی په‌رله‌مانى عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە بەڕێوەبچێت، بۆئەوەش تەنها سێ کاندیدیان بۆ وەرگرتنی پۆستەکە دەستنیشانکردوە.

بەوتەی سەرچاوەکە، ئەو سێ کاندیدە بریتیین لە(مەحمود مەشهەدانی، شەعلان کەریم‌و سالم عیساوی"، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، زۆرینەی هێزەکانی ناو هاوپەیمانێتیی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ ئەوەدان مەحمود مەشهەدانی سەرۆکایەتیی په‌رله‌مانى عێراق وەربگرێت.