ئه‌و موشه‌كه‌ چییه‌ كه‌ سه‌ربازانى ئیسرائیلى له‌غه‌ززه‌ هه‌راسانكردوه‌؟

جیهان

09/12/2023‌ 7262 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

موشەکی "یاسین 105" (بەناوی ئەحمەد یاسین دامەزرێنەری بزوتنەوەی حەماس کە لەساڵی 2004 لەلایەن ئیسرائیلەوە تیرۆرکرا) ناوبراوە، موشەکێکی دژە زرێپۆشە کە لەگولاوێژی RPGیەوە دەتەقێنرێت، لەلایەن "کەتیبەکان قەسام" باڵی سەربازیی حەماس‌و لەسەر بنەمای موشەکی "تەندوم 85" ی ڕوسی پەرەی پێدراوە.

"یاسین 105" پێش دوایین جەنگ چەندینجار لەمیانی نمایشە سەربازییەکان کە لەلایەن حەماسەوە لەغەززە ڕێکخرابوو پیشاندراو بۆ یەکەمجاریش لەشەڕی ئەمدواییەدا بەکارهێنرا، لەزۆرێک لەو گرتە ڤیدیۆییانەدا دەرکەوت کە لەلایەن چەکدارە فەڵەستینییەکانەوە سەبارەت بەو پێکدادانانەی لەنێوان ئەوان‌و هێزەکانی ئیسرائیلدا ڕودەدەن، دەرکەوت.



موشەکەکە پێکدێت لەکڵاوەیەکی دوانە وێرانکەر، دوو حەشوەی تێدایە کە بەدوو قۆناغ دەتەقێتەوە، یەکەمیان دەتەقێتەوەو دەچێتە ناو زرێپۆشی دەرەوە، دوەمیان دەچێتە ناو پۆڵاکانی تانکەکەوەو لەناوەوە دەتەقێتەوە، مەودای کوشندەیی لەنێوان 100 بۆ 500 مەتر مەزەندە دەکرێت ، بەڵام مەودای کاریگەرییەکەی سنوردارەو ئەوپەڕی 150 مەتر دەبێت، زۆرترین خێرایی موشەکی یاسین  105، نزیکەی 300 مەترە لەچرکەیەکدا.

دیارترین تایبەتمەندیەکانی "بکوژی مێرکاڤا" ئەوەیە کە توانای وێرانکەری بەرزی هەیە، هەروەک دەتوانێت زیانێکی بەرچاو بەئۆتۆمبێلی زرێپۆش‌و تانکەکان بگەیەنێت، بەوپێیەی کڵاوەیەکی دوو سەری هەیە کە قەڵغانی دەرەوەی زرێپۆشەکە لەناو دەبات‌و دەچێتە ناوەوەو دوەمیش بارگەیەکی تەقینەوە لەناوەوەیدا دەتەقێتەوە، هەڵگرتن‌و هەڵدانی لەشوێنی جیاوازەوە ئاسانە، بەوپێیەی لەسەرشان هەڵدەگیرێت.

موشەکەکە عەیاری 64/105 ملیمەترەو کێشی 4.5 کیلۆیە، توانای بڕینی ئاسنی 60 سانتیمەترە، جگە لەلەناوبردنی تانکەکان، “یاسین 105” تواناکانی کەتیبەکانی قەسام‌و لایەنەکانی دیکەی لەکەرتی غەززە بەهێزترکردوە، هەروەک توانای ئەو هێزانەی بۆ پەرەپێدان‌و دروستکردنی چەک لەناوخۆدا نیشاندا، جگە لەهەموو ئەمانە، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوە لەبەرزکردنەوەی ورەی فەڵەستینییەکان دژ بەسوپای ئیسرائیل.

بەپەلە