شارپرێس:
داتاکانی توێژینەوەیەکی ئەمدواییە دەریخستوە کە خواردنی بڕێکی زیاتر لەنانی سپییو کحول، پەیوەندیی بەزیادبونی مەترسیی توشبون بەشێرپەنجەی قۆڵۆنو ڕیخۆڵە هەیە.
لەبەرامبەردا توێژەران بۆیان دەرکەوتوە، زیاتر خواردنی مادەی ڕیشاڵو کالیسیۆمو مەگنیسیۆمو فسفۆڕو مەنگەنیز پەیوەندیی بەکەمبونەوەی مەترسیی توشبون بەشێرپەنجەی قۆڵۆنو ڕیخۆڵە هەیە.
بەگوێرهى هەواڵێکی ماڵپەڕی مێدیکاڵی نیوز تودەی، توێژینەوەکە لەزانکۆی شیشانگ لەچین ئەنجامدراوە، هەروەک داتای 118 هەزار کەسی تێدابوە کە بۆ ماوەی 13 ساڵ بەدواداچونیان بۆ کراوە، لەو ماوەیەدا تیمی توێژینەوەکە داتای بەکارهێنانی خۆراکییان لەڕێگهی ئینتەرنێتەوە بۆ کۆکردۆتەوە.
توێژەران ئاماژەیان بەوەکردوە، ئەو بەشداربوانەی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵەیان هەبووە، ئەگەری تووشبوونیان بە هەندێک تایبەتمەندیی زیاتر بووە، بۆ نموونە تەمەنیان زیاتر بووە و کێشیان زیادە و چالاکیی جەستەیی کەمتر بووە.
داتاکانی توێژینەوەکان دەریانخستووە کە نانی سپیی و کحول پەیوەندییان بە زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵەوە هەیە، بەڵام ڕیشاڵی خۆراک، کالیسیۆم، مەگنیسیۆم، فسفۆر و مەنگەنیز پەیوەندییان بە کەمبوونەوەی مەترسییەکەوە هەبووە.
ڕیشاڵ لە: دانەوێڵەی تەواو، پاقلەمانییەکان، سەوزە و میوەدا هەیە، هەروەک مەنگەنیز لە: گوێچکەماسیی، بوندق، فستق، پاقلە، چای ڕەش، و بیبەری ڕەشدا هەیە.
و: ئاکۆ ئاڵی
