بافڵ تاڵەبانی پەیامێكی بەپەلە ئاراستەی كەركوكییەكان دەكات

کوردستان

18/12/2023‌ 1271 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێكی بەپەلەی ئاراستەی كەركوكییەكان كرد.

بافڵ تاڵەبانی دەڵێت "داوا لە خەڵكی خۆشەویست و خۆڕاگری كەركوك دەكەم بە هەموو نەتەوە و پێكهاتەكانییەوە، هێمنیی شارەكە بپارێزن و بە ئاشتی و ئارامییەوە گوزارشت لە سەركەوتنەكان بكەن".

دەشڵێت "بەڵێنتان پێدەدەم هەموومان پێكەوە ئاهەنگی سەركەوتن دەگێڕین، بەڵام تكایە ئارامبن و دروستكردنی پشێوی و نائارامیی ئاكارێكی یەكێتییانە و كەركووكییانە نییە".