مەزڵوم عەبدییەوە، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموکرات -هه‌سه‌ده- داوا لەئەمەریکا ده‌كات کە ڕێگریی لەهەر فرۆشتنێکی نوێی فڕۆکەی ئێف 16 بە تورکیا بکات.
له‌به‌رده‌وامیی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، لەچاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ پێگه‌ی ئەلمۆنیتۆر، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ده‌ڵێت، داوایان لەئەمەریکا كردووه کە ڕێگریی لەهەر فرۆشتنێکی نوێی فڕۆکەی ئێف 16 بە تورکیا بکات.
توركیا پاساوی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان هێزەكانی سوریای دیموکرات‌و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان -په‌كه‌كه- و كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ڕۆژئاوای كوردستان بۆ هێرشكردنه سه‌ر توركیا.
به‌ڵام مەزڵوم عەبدی ڕەتیدەكاته‌وە کە هێزەکانیان بەهیچ شێوەیەک پەیوەندییان بەهێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر تورکیاوە هەبێت و ڕایگەیاندووه، پەکەکە ئامادەیی سەربازیی لەو ناوچانەدا نییە كە لەژێر دەسەڵاتی ئەودان.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو نییە لەسەر هیچ هێرشێکی پەکەکە لەخاکی سوریاوە لەساڵانی ڕابردودا دژی تورکیا ئەنجامدرابێت.
